لەدوای چەندین دواخستنی دانیشتنەکانی دادگا، دادگای ئیتالیا دانیشتنێكی دیكه‌ی بۆ دادگایی كردنی مه‌لا كرێكار سازكرد و له‌سه‌ر بنه‌مای ئاراسته‌كردنی چه‌ند تۆمه‌تێك داوایكرد سزای 12ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو ده‌ربكرێت.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2019، دانیشتنی كۆتایی و فه‌رمیی دادگای شاری بۆڵزانۆ له ئیتالیا سه‌باره‌ت به کێشەکەی مه‌لا کریکار به‌ڕێوه‌چوو.
ماڵپەڕی دووربینی نزیک لە مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنساروئیسلام و ڕابەڕی ڕەوتی شاخ ڕایگەیاند" جگە لە مەلا کرێکار پێنج کەسی دیکە دراون بە دادگا کە بریتین لە "ماکوان کەریم و کامیل فەتتاح (لە نەرویج) و زانا هەمەوەندی و ئاوات وەهاب/ ئاوات کەرکووکی و رێبوار حەمەد (لە بەریتانیا)".
دادگای ناوبراو چه‌ند تۆمه‌تێكی ئاراسته‌ی مه‌لا كرێكار و ناوبراوانی دیكه‌ی كردوه، كه ئه‌مانه‌ن: دروستكردنی گروپێکی تیرۆریستی لە ئەوروپا -دەخوازن کەسانی دیپلۆماتیکی ئەوروپایی بفڕێنن - خەڵکیان ناردوە بۆ مەشقی سەربازی لە سوریا - پەیوەندییان به رێكخراوی قاعیده‌وه هه‌یه - دەخوازن حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بڕوخێنن و خهلافەتی ئیسلامی لێ دامەزرێنن.
هەروەها جەخت دەکەنەوە کە ڕێگە نەدراوە پارێزەرە نەرویجییەکەی مەلا کرێکار ئامادە بێت، یاخود لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە دادگادا بکات.
جێی ئاماژەیە پێشتر دادگای ئیتاڵیا زیاتر لە 25 هەزار لاپەڕەی لەسەر دۆسیەكەی مەلا كرێكار ئامادە كردبوو.