نەیمار:چیتر درێسی پاریس ناپۆشمەوە

نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی، رایگەیاندووە چیتر درێسی یانەی پاریس سانجێرمان لە وەرزی داهاتوو ناپۆشمەوە.

لە کاتی کۆبوونەوەی نێوان نەیمار و لیوناردۆدا کە رۆژی دووشەممە ئەنجامدرا، ئەو یاریزانە بەو بەڕێوەبەری پاریسی راگەیاندبوو چیتر درێسی یانەی پاریس سانجێرمان ناپۆشمەوەو لەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵم.

ئەویش لە وەڵامدا بە نەیماری وتبوو، ئێمە ئەوە دەزانین تۆ یانەکە جێدەهێڵیت، بەڵام پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە قورسەو لەم هاوینە ئەگەر گرێبەستێکی گرانبەهامان بۆ نەیەت، ئەوا ناتوانین دەستبەرداری تۆ ببین.

بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هەریەکە لە عوسمان دیمبلی و کۆتینیۆ بخاتە ناو گرێبەستەکەوە.



PM:01:55:16/07/2019