بە ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی میللی روونکردنەوە لەسەر کوژرانی براکەی دەدات

ڕۆمی ھەرکی، گۆرانیبێژی میللی کورد، لەبارەی کوژرانی براکەی لە ئاھەنگێکی بووکگواستنەوەدا، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

لەگرتە ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوێنێ دووشەممە 15ی تەموزبڵاوکراوەتەوە ڕۆمی ھەرکی، لەگەڵ ئامۆزایەکی لەنێو ئۆتۆمبێلدایە و لەبارەی کوژرانی براکەی دەڵێت: "ئەو قەزا و قەدەرەی بەسەر ئێمە و خزمەکانماندا ھات، خودا ھێناویەتی، ئێمە ھەموومان پێمان ناخۆش بوو".

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئەمڕۆ ھاتینە سەر ئەوەی ئێمە ھەموومان خزمی یەکین و خزمایەتیی خۆمان لەیاد نەکەین، ئێمە کارێکی خێرمان کرد و لەو کەسانە خۆشبووین، کە براکەمیان کوشت".

ڕۆمی ھەرکی یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییەکان، گۆرانییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان هەیە، بەھۆی کوشتنی برایەکەی لە ئاھەنگێکی بووکگواستنەوەدا، ماوەیەک لە نێو کاری ھونەریدا دوور کەوتبووە.






PM:09:35:16/07/2019