ئاشتی هەورامی پۆستێكی نوێ لە حکومەتی هەرێم وەردەگرێت

لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاشتی هەورامی پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە وەردەگرێت

سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا ئاشتی هەورامی واژۆی لەسەر نوسراوێك كردووە بە سیفەتی یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ كاروباری وزە.

بەگوێرەی بەڵگەنامەكە، نوسراوە لەم مانگە دەرچووەو بەرواری 7ی 2019ی بەسەرەوەیە، بەڵام رۆژی دەرچوونی سڕدراوەتەوە.


PM:05:03:18/07/2019