به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی كۆچبه‌رانه‌وه له نزیك شاری وان-ی توركیا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداو 20 تریش برینداربوون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ کە ئاژانسی فەرمی حکومتی تورکیایە ئه‌مڕۆ 18-7-2019، بڵاویكرده‌وه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سنووری شاری وان- ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 20 ی تریش برینداربوون، له‌ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ژن و منداڵ هه‌یه.
راشیگه‌یاندووه، تائێستا به ته‌واوه‌تی ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی بۆچوونی هێزه ئه‌منییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێده‌چێت كۆچبه‌ره‌كان ئه‌فغانی و پاكستانی و به‌نگلادیشی بن، كه به‌رێگه‌ی نایاسایی له سنووری وڵاتی ئێرانه‌وه دزه‌یان كردووه‌ته نێو خاكی توركیاوه.