پێرێز زیدانی شۆک کرد

فلۆرتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، راهێنەری یانەکەی زیدان شۆک دەکات و دوو داواکاری رەتدەکاتەوە.

دوای ئەوەی زیدان لە ماوەی رابردوو داوای لەو سەرۆکە کردبوو گاریس بەیڵ بفرۆشن و پۆگبا بگوازنەوە بۆ یانەکە، بەڵام پێرێز هەردوو داواکەی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، پێرێز سەردانی وڵاتی کەنەدای کردووەو لەوێدا چاوی بە زیدان کەوتووەو پێی راگەیاندووە گاریس بەیڵ تا ئێستا هیچ گرێبەستێكی بۆ نەهاتووەو دەیەوێت بمێنێتەوە، تۆش لە پلانەکانی خۆت دایبنێ بۆ وەرزی نوێ.

هەروەها ئەو سەرۆکە بەهۆی زۆری نرخی پۆگباوە، بە زیدانی راگەیاندووە توانی گواستنەوەی ئەو یاریزانەمان نیەو پێی راگەیاندووە پۆگبا ناکڕین، یانەی مانچستەریونایتد داوای ٢٠٠ ملیۆن ۆرۆ دەکات.



PM:08:14:18/07/2019