فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی هەرێم دەکەن، قوربانی هەیە

ئەم ئێوارەیە ١٨ ی تەموز فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکانی نزیک شاری ئامێدیان کردو قوربانی هەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، بەهۆی بۆردومانی ئەم ئێوارەیەوە کە فرٶکە جەنگیەکانی تورکیا کردویانەتە سەر ناوچەی ئامێدی، سێ هاولآتی بریندار بوون، یەکێک للە بریندارەکان دۆخی خراپە.

دەربارەی زیانە مادییەکان، سپی زانیوویەتی زیانێکی بەرچاو بەر چەند ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لەو ناوچەیە کەوتوون.

ئەمڕۆ تورکیا هێرشی یەکلاییکەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی پەکەکە بە قەندیلیشەوە راگەیاندو، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆ بە بەراورد بە رۆژانی پێشوو توندتربووە.



PM:08:27:18/07/2019