یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیار لەسەر مانەوەی عوسمان دیمبلی دەدات و رایگەیاندووە ئەو
یاریزانە دەستی لێ نادرێت.
دوای ئەوەی چەند
سەرچاوەیەک باسیان لەوە کرد یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری دیمبلی دەبێت، بەڵام
یانەکە رەتیدەکاتەوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت و رایگەیاندووە عوسمان دیمبلی بە هیچ
شێوەیەک دەستی لێنادرێت.
پێشتر چەند
سەرچاوەیەک باسیان لەوە کردبوو دیمبلی دەخرێتە گرێبەستی نەیمارەوە، بەڵام پاریس
سانجێرمان دەیەوێت نەیمار تەنها بە پارە پفرۆشێت و رەتیکردۆتەوە ئەو کارە بکات.
دیمبلی زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆی پێدراوەو تا ئێستاش بەهۆی زۆری پێکانەوە نەیتوانیوە شوێنی خۆی لە یانەی بەرشەلۆنە بکاتەوە.