ڕێگا نادرێت کەسوکارەکەی ئۆچ ئالان ببینن


 داواكاری گشتیی شاری بوورسا داواكارییەكی خانەوادەی زیندانییانی ئیمرالی بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆچ ئالان و زیندانیانی تر رەتکردەوە.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەكەكە و مەزڵوم دینچ وەسیی ئۆجالان، ڕۆژی یەكشەممە لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئۆجالان هاوكات خانەوادەی زیندانییانی دیكەی ئیمرالی هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری كۆنار و وەیسی ئاكتاش بۆ هەمان مەبەست داواكارییان پێشكەش كرد.

داواكاری گشتیی بوورسا بەبیانووی سنوورداركردن لەسەر سزادراوان بەگوێرەی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ دەربارەی جێبەجێكردنی سزا و ڕێوشوێنی ئەمنی، داواكاریی خانەوادەكانی ڕەتكردەوە.




PM:01:31:20/07/2019