جوتیارانی ئەم سنورە ئاگاداردەکرێنەوە

سایلۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەشێک لە جووتیارانی سنوورەکەیان ئاگاداردەکاتەوە، بەمەبەستی سەردانیکردنیان بۆ وەرگرتنی چەکی پارە.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگاداری نامەیەکدا  کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایدەگەیەنێت، سایلۆی چەمچەماڵ ئاگاداری هەموو ئەو جوتیارانەدەکاتەوە کە لە 16-6 تا  20-6-2019 گەنمیان هێناوەتە سایلۆی چەمچەماڵ سەردانی سایلۆی پیرەمەگرون بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارە .

سایلۆی چەمچەماڵ لەساڵی رابوردوو لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بە بڕی ۲٤ ملیار دینار کرایەوە و توانای عەمبارکردنی ٦۰ هەزار تەن گەنمی هەیە.




PM:09:29:22/07/2019