بەرشەلۆنە نەیمار بێهیوا دەکات

جێگری سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، نەیمار بێهوا دەکات و رایدەگەیەنێت هیچ شتێکی نوێ لە ئارادا نیە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

جۆردێ کاردۆنێری جێگری بارتۆمیۆ رایگەیاند، راستە نەیمار لە یانەی پاریس سانجێرمان دڵخۆش نیە، بەڵام بەرشەلۆنە بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە ناکاتەوەو ئێمە بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ناکەینەوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت نەیمار هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ تا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ بکات و بۆ ئەومەبەستەش میسی و سوارێزی ئاگادارکردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە گواستنەوەی رازی بکەن.



PM:11:05:22/07/2019