لە دژی بڕیارێكی حكومەت بۆ خستنەسەر كەرتی تایبەت، سەرجەم عەریزە نووسەكانی شاری سلێمانی كارەكانیان راوەستاندووە و كاری ھاووڵاتیانیش بەتەواوی پەكی كەوتووە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (23/7/2019) عه‌ریزه‌نوسه‌كانی به‌رده‌م دادنوسی سلێمانیی یه‌ك له‌به‌رده‌م بینای دادنوس گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا، ، ئەویش بەهۆی ئەوەی كۆمپانیایەك بە نیازە كاری عەریزەنوسی بە سیستەمێكی نوێ پێشكەش بكات، لە هەمان كاتدا نرخەكەی لە 2500 دینارەوە بكاتە 25 هەزار دینار، ئەمەش نیگەرانییەكی زۆری عەریزەنوسەكانی لێكەوتووەتەوە .
هاوکات، ئەم بڕیارە لەبەرژەوەندی كۆمپانیا و چەند كەسێك دراوە، ئەگەرنا زیانی زۆر بەر هەمووان دەكەوێت.