رۆژی 22جولای 2019، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه دوای لێكتێگه‌یشتنی نێوان به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی تالیبان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئاشتی و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن و پلانی كۆتایی جه‌نگی ئه‌فگانستان هه‌فته و نیوێكی ماوه.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌وێ ده‌مێننه‌وه بۆ خزمه‌تكردن ته‌نیا وه‌ك پۆلیسێكی ئاسایی دمێننه‌وه بۆ یارمه‌تی دانی راهێنان و مه‌شقی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان، وتیشی" ئیداره‌كه‌مان زیاتر ئاره‌زووی ئه‌وه‌ده‌كات پشت به وڵاتی پاكستان ببه‌ستێت بۆ هاوكاری ئه‌فگانستان له ئارامی ناوچه‌كه".
ئه‌و وتانه‌و چه‌ند وته‌یه‌كی تریش له پێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی دێت له‌گه‌ڵ عومران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له واشنتگتۆن، هه‌ر بۆیه له میانی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شه‌ڕبكه‌ین و بیبه‌ینه‌وه له ئه‌فغانستان، ئه‌و شه‌ڕه ئه‌به‌مه‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا وتیشی:"من نامه‌وێت 10ملیۆن كه‌س له‌و ناوچه‌یه بكوژرێت، ئێستا رون و ئاشكرایه لای تۆ؟".
باسی له‌وه‌كرد كه پێیوایه پاكستان هاوكاریان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه روونه‌دات. كاتێك پرسیاریان لێكرده‌وه دووپاتیكرده‌وه و وتی:"ئێمه پلانمان هه‌یه له ئه‌فغانستان، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و شه‌ڕه به‌رینه‌وه، ئه‌وه ئه‌فغانستان ئه‌سڕینه‌وه له‌سه‌ر رووی زه‌وی، كه ئه‌مه كۆتایی قسه‌یه ته‌نیا له ماوه‌ی 10 رۆژدا، من نامه‌وێت ئه‌و رێگه‌یه بگرمه به‌ر".
ئه‌مریكا ئێستا له ئه‌فغانستان 14 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌و ژماره‌یه كه‌مكاته‌وه.
سه‌روچاوه: سی ئێن ئێن
لوقمان غه‌فوور