یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانێکی تری فرۆشت

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە فرۆشتنی یاریزانەکانی و ئەمجارەش دانی سیبایۆسی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەندی دەفرۆشێت.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان لە وڵاتی ئیسپانیاوە بڵاویانکردەوە، سیبایۆس بە خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە دەکات و لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٠ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

چوونی سیبایۆس لە کاتێکدایە ئەو یاریزانە رەتیکردەوە پەیوەندی بە شاندی یانەکەیەوە بکات لە وڵاتی ئەمریکاو رایگەیاند دەمەوێت خولەکی زیاتر یاری بکەم و زیدانیش بڕیاریدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت بۆ یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیی.



PM:11:30:23/07/2019