بڕی پێدانی سلفە بە فەرمانبەران زیاد دەکرێت

بانكی ڕافیدەینی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، بڕی پێدانی سلفە بە فەرمانبەرانی دەوڵەت دەگەیەنێتە 25 ملیۆن دینار.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" پێدانی سلفە بەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە بانكی ڕافیدەین جێگیركردووە و ماستەر كاردی نێودەوڵەتییان دەستبەركردووە، بۆ 25 ملیۆن دینار زیادكرا".

هاوکات داواش دەکات، سەردانی لقەكانی بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ مەبەستی پێشكەشكردنی داواكاریی وەرگرتنی سلفە.


PM:09:36:24/07/2019