سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، دوێنێ 25ی جولای 2019 ژنه جوله‌كه‌ی ئارسۆدێكس "ئان نیوبێرگه‌ر"ی كرد به سه‌رۆكی به‌شی سایبێرسكویریتی (پاراستنی ئاسایشی داتا و زانیارییه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان) ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا.
"ئان" له هاسدیك برۆكلاین له نیویۆرك گه‌وره‌بووه، دایك و باوكی یه‌كێكه له رزگاربووانی پرۆسه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی "ئهنتێبی" ئۆگه‌ندا كه له‌ساڵی 1976 له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینییه‌وه فرۆكه‌كه به 248 سه‌رنشینی ئیسرائیلیی و جوله‌كه‌وه رفێنران و له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركران، به‌ڵام دواتر باش هه‌ڵكوتانه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كه له پرۆسه‌یه‌كی بێوێنه‌دا سوپای كۆماندۆی ئیسرائیلی توانیان هه‌موو سه‌رنشینه‌كان رزگاربكه‌ن. له‌كاتێكدا پیشتریش دایك وباوكی له كاره‌ساتی هۆلۆكۆست رزگاریان بووه.
"ئان" ی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، ماوه‌ی 10 ساڵه له ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا كارده‌كات و ده‌ستی هه‌بووه له‌دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تی سایبه‌ر-ی ئه‌مریكی. هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی پاراستنی نهێنی داتاكانی ئهلهكترۆنی هه‌ڵبژاردنی 2018ی كردووه.
له‌ئێستادا جگه له‌م ئه‌ركه نوێیه‌ی، یاریده‌ده‌ری جێگری سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكایه. كه یه‌كێكه له به‌رزترین ئه‌و پۆستانه‌ی كه له مێژووی ئاژانسه‌كه به‌ژن درابێت له‌دوای ئان كاراكریستی له ساڵی 1980 كه كرایه جێگری ئاژانسه‌كه.
"ئانا" یه‌كێكه له‌و 100 خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ئه‌مریكا كه له‌دوای 11ی سێپتێمبه‌ره‌وه ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕوه كه كاره‌كه‌یان له كه‌رتی تایبه‌ته‌وه بگوازنه‌وه و له كه‌رتی حكومه‌تدا كاربكه‌ن.
لوقمان غه‌فوور- سه‌رچاوه رۆژنامه‌ی زه نیوز جێۆوش