رۆژهەلآتی کوردستان.. کوردێک لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا


ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت،لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەك لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی شاری سونقوڕەوە دەستبەسەركرابوو هەمان ڕۆژ بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕاگەیاندووە" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەكی خەكی گوندی ”حاجیاوا"ی دێولان بە ناوی ”بەهمەن مورادی" لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی شاری سونقوڕەوە دەستبەسەركرابوو، بەڵام لە ژێر ئەشكەنجەدا كوژرا".

ئاماژەبەوەشکراوە، ناوبراو لە حاڵێكدا لەلایەن هێزەكانی ناوەندی بەرگری لە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیركراوە، كە ئۆتۆمبێلەكەی باری سەتەلایتی تێدا بووە، ناوبراو لەلایەن سەرۆكی ناوەندەكەوە بە ناوی (ئیرەج كاكاوەند) كوژراوە و ڕۆژی دواتر براكەیان بە ناوی "فەرامەرز" بانگ كردووە و پێیان ڕاگەیاندووە، كە بەهمەن خۆی كوشتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای بەدواداچوونی فەرامەرز، پزیشكی یاسایی بەهمەن وتوویەتی لەژێر ئەشكەنجەدا كوژراوە و هەر بۆیەش ناوەندە ئەمنیییەكان براكەیان بانگ كردووە و هەڕەشەیان لێكردووە، كە نابێت ئەو باسە بۆ میدیاكان ئاشكرا بكرێت.


PM:07:21:27/07/2019