بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوایین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە وڵاتی سعودیە.
شێخ قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوایین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە وڵاتی سعودیە، ئەوەش دوای دەستپێکردنی پرۆسەی حەج و گواستنەوەی هاوڵاتیان لە 11ی تەمموزەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم حاجیان لە دو باڵەخانەی مەککە نیشتەجێکراون و هەمو پێداویستیەکانیان بۆ دابینکراوە و هیچ گرفتێک نیە کە رێگر بێت لەبەردەم پڕۆسەکەدا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژماره‌ی حاجیانی ھه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌بن و زیاتر له 35 ڕۆژ له سعودیه ده‌مێننه‌وه‌و لیژنه تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش له‌شاری مه‌دینه له‌پێشوازی حاجیانی كوردستاندا ده‌بن.