فه‌رمانگه‌ی ئاوی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند به‌هۆى دروستبوونى كێشه له پڕۆژه‌ى ئاوى خاسى، دابه‌شكردنى ئاو به‌سه‌ر ماڵان‌دا راگیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی ئاوی قه‌ڵادزێ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌هۆی دروستبوونی كێشه و گرفت له پڕۆژه‌ی ئاوی خاسی قه‌ڵادزێ، پڕۆژه‌كه له‌كاركه‌وتووه و ئیش ناكات، تاوه‌كو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پڕۆژه‌كه، دابه‌شكردنی ئاو ده‌وه‌ستێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ركاتێك كێشه‌كان چاره‌سه‌ركران و پڕۆژه‌كه ده‌ستی كرده‌وه به كاركردن، ئه‌وكات هاوڵاتیان له دابه‌شكردنی ئاو ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.