بەڕێوبەری ئاوی دوکان: هۆشداری دەدات لە بەستنی پێوەری ئاو

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دوکانڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیایەکی بەستنی پێوەری ئاو بەناوی فەرمانگەیەکی حکومییەوە ڕیکلام بۆ کۆمپانیاکەی خۆی دەکات و داوا لەهاووڵاتیان دەكات كە پێوەری ئاو ببەستن.

بە پێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەتووە، کۆمپانیایەکی بەستنی پێوەری ئاو ، بەناوی فەرمانگەی ئاوی دوکان و وەزارەتی شارەوانییەوە ئاگادارییەکی بەناو هاوڵاتیانی قەزای دوکاندا بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە" ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە لەئێستادا خوێندنەوەی پێوەری ئاو دەستیپێکردووە و تکایە لەکاتی سەردانی تیمەکانمان پابەندبن بە دانانی پێوەری ئاو، هەر هاوبەسێک پێوەری ئاو دانەنێت مانگانە بڕی ١٠٠ هەزار دینار ئاوی لەسەر دەنوسرێت". 

ئاماژەبەوەشکراوە، لە نوسراوەکەشیاندا کۆمپانیاکە وەک ڕیکلامێک بۆ خۆیان ژمارەی تەلەفۆنی تیمەکانی بەستنی ئامێری پیوەری ئاویان نوسیوە و ئاماژەیان بەوەکردووە" تیمەکانی بەستنی پێوەری ئاو".

هاوکات،  مەحمود ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دوکان، ڕایگەیاند "چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ئەو ڕووداوە ڕوویداوە و بەناوی فەرمانگەکەی ئەوانەوە ئەو ساختەکارییە کراوە".


PM:07:42:30/07/2019