پارێزگاری سەماوە داوای لێبوردن لە گەلی کورد دەکات

پارێزگاری سەماوە لەسەر ڕوداوەكەی دوێنێی ئەو پارێزگایە كە لەلایەن ئەفسەرێكەوە بەرامبەر هاوڵاتیەكی كورد كە ئاڵای كوردستانی لەمل بوو كرا، داوای لێبوردن دەكات.

ئەحمەد مەنفی پارێزگاری سەماوە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بۆ گەلی كوردمان، بە ناوی هەموو هاوڵاتیانی پارێزگای سەماوەوە داوای لێبوردن دەكەین لە هەڵسوكەوتێكی تاكەكەسی یەكێك لە ئەفسەرەكانمان كە سنوری هاوڵاتیانی ئێمەی تێپەڕاندووە.

هەروەها پارێزگاری سەماوە دەشڵێت: ئێمە بەرامبەر ئەو ئەفسەرە ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر.

دوێنێ سێ شەممە 30-7-2019 بەشێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان سەردانی گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوانیان لەپارێزگای سەماوەكرد، یەكێك لە كەسوكاری ئەنفالكراوان ئاڵای كوردستانی لەمل بوو لەلایەن ئەفسەرێكەوە هەوڵدرا ئاڵاكەی كوردستان لابەرێت و ئەو ڕوداوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوەو فراكسیۆنی یەكگرتووش بەتوندی ئیدانەی ڕوداوەكەی كرد.


AM:11:03:31/07/2019