نرخی ئەم مانگەی مولیدە ئەهلیەکان دیاری کرا

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی تەمموز دیاریكرد، لەنێوان 4 هەزار و750 دینار بۆ 6 هەزار دینار دایە.

لەخشتەیەكدا قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ ، نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تەمموز بڵاوكردەوەو، بەپێی خشتەكە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تەمموز لەنێوان 4 هەزار و 750 دینار بۆ 6 هەزار دینارە بۆ هەر ئەمپێرێك، ئەم جیاوازیەش بۆ پێدانی كاتژمێری زیاتری كارەبا دەگەڕێتەوە.

خشتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەر مۆلیدەیەكی ئەهلی لە سنورەكە بەشێوەی جیاواز كارەبای مۆلیدەی بە هاوبەشەكانی داوە بۆیە نرخەكەی بەپێی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد دەكات.




PM:08:42:31/07/2019