پێنجوێن: 29 تۆمەتبار بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکراون

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، 29 تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیرکراون.

پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە، رایگەیاند" لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن 29 تۆمەتبار دەستگیردەكەن و دەستیشدەگرن بەسەر ژمارەیەك چەقۆو بۆكس خەنجەردا".

ئاماژەبەوەشکراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆسەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە بەپێی ماددەكانی:

دوو تۆمەتبار دەستگیر كراون بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بەدزیكردن.

یانزە تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 24 لەمانەوەی بێگانەكان (سنور بەزاندن ).

شانزە تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند مادەەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی.

هەروەها لەدرێژەی گەڕان و پشكنینی كافتریاو شوێنە گشتییەكان و دانانی بازگەی شەوانەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەك لەچەقۆو بۆكس خەنجەر كە بەهاوڵاتیان بووە.



PM:02:40:03/08/2019