به‌رگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، پێكدادان له نێوان سێ ئۆتۆمبێل له نزیك تونێلی ده‌ربه‌ندیخان روویدا و له‌لایه‌ن تیمی به‌رگری شارستانیشه‌وه شۆفێرێك كه گیریخواردبوو له ناو یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كاندا، رزگاركرا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه په‌ڕه‌ی تایبه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل له نزیك تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، كه یه‌كێكیان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره و گه‌نمی باركردووه، ده‌ستبه‌جێ تیمی به‌رگری شارستانی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیان شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ربهێنن و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجام بده‌ن و بیگه‌یه‌ننه لای بزیشك بۆ دڵنیابوون له باری ته‌ندروستی، پاشان له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌مانه‌وه شه‌قامه‌كه پاك كرایه‌وه و به‌ڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه.