پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە دەربارەی كوژرانی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی كانی قڕژاڵە دەدات

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هۆكاری كوشتنی بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی كانی قڕژاڵە بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە و دەشڵێت، بە پێی یاسای توندترین سزا رووبەڕووی تۆمەتبارەكان دەكرێتەوە

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ژن و مێردێك و كەسێكی دیكەیان بە تۆمەتی كوشتنی جەمال باپیر بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی كۆمەڵگەی كانی قڕژاڵە دەستگیركرد.

روونیشیكردەوە كە تۆمەتبارەكان سەرەتا بە گولـلە قوربانییەكان كوشتووە و پاشان تەرمەكەیان سووتاندووە

ئەوەشی خستەڕوو كە تۆمەتبارەكان لە رێی ئۆتۆمبێلێكەوە لە قەزای سۆران دۆزراونەتەوە

سەبارەت بە سزای تۆمەتبارەكانیش، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند سزای تۆمەتبارەكان قورس دەبێت، چونكە تاوانەكانی پلانداڕشتن، كوشتن و سووتاندنی تەرم و دزینی ئۆتۆمبێلی قوربانییەكەش لەو تاوانەدا كۆبوونەتەوە

عەبدولخالق تەڵعەت ئاماژەشیدا بەوەی تۆمەتبارەكە باسی لەوە كردووە كە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی تاوانەك


PM:05:51:04/08/2019