ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی بڵندگۆ و ئاهەنگگێڕانی گەورەی لە پاركی هەواری شار دەركرد.
بە پێی نووسراوێك كە ئیمزای جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەسەرە، بڕیاردرا كە ئاهەنگگێڕانی هاوسەرگیری، شەكراوخواردنەوە و هەر ئاهەنگێكی دیكەی گەورە و بەكارهێنانی بڵندگۆ لە پاری هەواری شاردا قەدەغە بكرێت.
لە نووسراوەكەی شارەوانیدا هاتووە كە قەدەغەكردنەكە لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە 413ی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بووە و بڕیارەكەش لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەكرێت.