نیگار کارئەکتەری درامای سەمای تەرزە: خواردنە کهولیەکەن دەخۆمەوەو جگەرەش دەکێشم

ئەكتەری سەرەكی درامای سەمای تەرزە " نیگار عوسمان" لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ئاشکرای دەکات کە کێشەی نیە لەگەڵ خواردنە کهولیەکان و جگەرەکێشاندا.

نیگار عوسمان لە ناو پڕۆگرامێكی كەناڵی بی ئێم سی پرسیارێکی لێدەکرێت لەلایەن پێشکەشکارەکەوەو لە وەڵآمدا دەڵێت " هیچ کێشەیەکم لەگەڵ خواردنەوەی کهولەکان و جگەرەکێشاندا نیە".

نیگار عوسمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە و دەرچووی زانكۆی تارانە، تا ئێستە بەشداری پێنج دراما و 15 فیلمی درێژ و 16 كورتە فیلم و حەوت شانۆگەری كردووە، خاوەنی چەندان خەڵاتیشە.





PM:12:15:06/08/2019