عەبدوڵا ئۆچ ئالان بە هەفتەیەک شەڕ رادەگرێت

سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆچلان لە زیندانەوە لە رێگای پارێزەرانیەوە رایگەیاند" لە هەفتەیەکدا دەتوانێت شەڕی تورکیا رابگرێت".

دوێنێ 7ی 8ی 2019، پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆچەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، سەردانی دورگەی ئیمراڵیان كردو لەو ڕێگەیەشەوە ڕێبەری پەكەكە پەیامێكی ئاشتی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە "بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەباكوری كوردستان ئامادەیەو ڕەنگە بتوانێت لەماوەی هەفتەیەكدا شەڕی نێوان پەكەكەو توركیا ڕابگرێت".

ئۆچلان دەشڵێت" ئەركەكانی سەرشانی خۆی لەپرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد جێبەجێبكات و ئامادەیی خۆشی بۆ گفتوگۆو چارەسەری كێشەكان دەردەبڕێت.

رێبەری پەکەکە جەختدەكاتەوە لەسەر كێشەی كورد لەباكور لەڕێگەی دیالۆگ و پێدانی مافەكانی كورد دەكاتەوە".



PM:09:29:08/08/2019