سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاوڵاتیان كرد ھاوكار بن له په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تیی ھاووڵاتییان و گه‌شتیارانی میوان و ژینگه و سروشتی كوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له حاجییان و زیاره‌تكارانی ماڵی خوا و ته‌واوی موسڵمانان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھه‌موو لایه‌ك مایه‌ی خێر و خۆشی بێت.
گه‌لی كوردستان له هه‌موو پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وییه‌كان، هه‌میشه جه‌ژن و یاده‌كانیان كردووه‌ته بۆنه‌یه‌ك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی، ته‌بایی و نیشاندانی تابلۆی جوانی ئه‌و كولتوور و به‌ها به‌رزانه‌ی كوردستان. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه و جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتووش ببنه مایه‌ی قووڵكردنه‌وه و پاراستنی ئه‌و كولتووره و به‌ها مرۆییه‌كان و هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنی زیاتری یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتردا بۆ هه‌مووان.
داواكارم ھه‌مووان ھاوكار بن له پێڕه‌وكردنی ڕێنماییه‌كانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تیی ھاووڵاتییان و گه‌شتیارانی میوان و ژینگه و سروشتی كوردستان. ھیوای جه‌ژنێكی خۆش و پشوویه‌كی ئارام بۆ ھه‌مووان ده‌خوازم.دووباره جه‌ژنی قوربان له ھه‌مووان پیرۆز بێت و ھه‌موو ساڵێك به خۆشی.