دهۆک: لەیەکەم ڕۆژی جەژندا بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە دوو کەس کوژران

لە گوندێكی سەر بە پارێزگای دهۆك بەهۆی شەڕی نێوان دو خێزانەوە دو كەس گیانیان لەدەستداو كەسێكیش برینداربوو.

د. عەبدوڵا ئیبراهیم بەڕێوەبەری نەخوشخانەی فریاكەوتنی دهۆك رایگەیاند: "دوای ئەوەی بریندارەكانیان گەیاندووەتە نەخوشخانە، لەنێو نەخوشخانەشدا جارێكی دیكە شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەدا روویدا و رەوشی نەخوشخانەی تێكداوە بۆیە داوا لە كەسوكاریان دەكەین لە نەخۆشخانەكە دووركەونەوە بۆ ئەوەی بتوانین كارەكانمان بكەین." وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.

لەبارەی هۆكاری شەڕەكە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك وتیشی "ئەوەی ئێمە دەیزانین هەردوو بنەماڵەكە خزمی یەكن و خەڵكی تلعەدەس و منارەنە، لەوێ بەشەڕهاتوون."


PM:01:00:11/08/2019