چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی کونجی بۆ جەژن

دەتوانن خانمان لە جەژندا ئەم شیرینیە پێشکەشی میوان بکەن:

کەرەستەکان:
-سێ چارەکی کوپێک شەکر
-چارەکە کوپێک هەنگوین
-پروشەیەک خوێ
-کەوچکێکی گەورە ئاو
-کوپێک کونجی
-کەوچکێکی بچوک ڤانێلای شل
-4 کەوچکی بچوک کەرە
-پروشەیەک سۆدای نان
 
ئامادەکردن:
1-شەکر و خوێ و ئاوەکە بکەرە ناو مەنجەڵێک لەسەر پلەیەکی گەرمی کەم و تێکەڵی بدە .
2-پاشان کونجیەکەی بکەرە ناو و هەموو کەرەستەکان تێکەڵ بکە تاوەکو ڕەنگی وەک کارامێلی لێ دێت و ماوەی 5 بۆ 10 خولەک بەجێی بهێڵە پێش ئەوەی لەسەر ئاگر لایبدەیت.
3-پاشان کەرە و ڤانێلیایی تێ بکە و تێکەڵیان بدەرەوە.
4-پاش ئەوەی بە تەواوەتی کەرەکە توایەوە  سۆدای نانی تێ بکە و بەردەوام تێکەڵی بدە .
5-تێکەڵەکە بکەرە سەر کاغەزی شیرینی یان ئەلەمنیۆم.
6-ماوەی 15 بۆ 20 خولەک بەجێی بهێڵە تاوەکو ڕەق دەبێت و بیکە بە چەند پارچەیەکەوە.
                    


AM:11:16:12/08/2019