رۆژنامەکانی ئیسپانیا نزیکبوونەوەی نەیمار لە بەرشەلۆنە رادەگەیەنن

دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان و یانەی بەرشەلۆنە بۆ نەیمار دا سێلڤا کە ئەمرۆ ئەنجام درا، رۆژنامەکانی ئیسپانیا نزیکبوونەوەی نەیمار لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاودەکەنەوەو رایدەگەیەنن نزیکە گرێبەستەکە تەواو بکرێت.

رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە، بەرشەلۆنە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆو کۆتینیۆو یاریزانێكی تری بە پاریس سانجێرمان داوە تا ئەو یانەیە بە داواکەیان رازی ببێت و راشیگەیاندووە، رێکەوتنەکە نزیکە لە کۆتایی و مەحاڵە یانەی پاریس سانجێرمان ئەم ئۆفەرە رەتبکاتەوە.

هەروەها دانوستانەکانی نێوانیان لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و ئەگەر پاریس لەگەڵ بەرشەلۆنە نەگەیشتە رێکەوتن،ئەوا لەگەڵ بەرپرسانی مەدرید کۆدەبنەوەو ئەو یاریزانە بە ریاڵ مەدرید دەدەن.



PM:07:49:13/08/2019