تەندروستی لەبارەی دەوامی شەممەوە ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامێک لەبارەی دەوامەوە رایدەگەیەنێت، "رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو دەوامی فەرمییە".

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی هاوڵاتیان و کارمەندانی کردووە ھەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە، رۆژی شەممەی داھاتوو لە نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەوامی فەرمییە لە بەیانیان و ئێواراندا.


PM:03:28:15/08/2019