هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند لە سەعات حەوتی بەیانی رۆژی شەممەی داهاتوەوە، بەهۆی كاركردن بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە تێیدا، تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە: وەک رێگای جێگرەوەش هاتوچۆ لەسەر شاخی بەرانانەوە دەبێت و رێگای (قەرەداغ - ناوتاق)یش كراوەیە و هەر شۆفێرێك بیەوێ دەتوانێت لەو رێگایەوە هاتوچۆ بكات.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە هەر ئۆتۆمبێلێك بەتایبەت بارهەڵگرەكان مەرجی توندوتۆڵی تێدانەبێت یان دڵنیابن لەوەی نەتوانێت بەسەر شاخدا سەركەوێت رێگری لێدەكەن و ناهێڵن لەو رێگایەوە هاتوچۆ بكات.