زیدان جەیمس رۆدریگێز دەهێڵێتەوە

زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بڕیاریداوە بۆ وەرزی نوێی خولەکانی ئەوروپا جەیمس رۆدریگێز بهێڵێتەوەو دەستبەرداری نەبێت.

دوای گەڕانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەی بایرن میونخ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد، ئەو یاریزانەیانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و لە پلانەکانی زیدان نیە.

بەڵام بە پێی راپۆرتی ئەمرۆی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، زیدان بڕیاریداوە ئەو یاریزانە لە پلانەکانی بۆ وەرزی نوێ بهێڵێتەوەو دەستبەرداری نەبێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت زیدان هەریەکە لە بەیڵ و ماریانۆ دیاز بفرۆشێت.



PM:08:06:15/08/2019