كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کارەبای قەزای خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری دەبڕێت، ئیدارەی ناوچەکەش داوا لەخاوەن مۆلیدەکان دەکات کارەبا بدەن بەهاووڵاتیان.
محەمەد حەسەن قایمقامی خانەقین ڕایگەیاند "بەبیانووی نۆژەنکردن و چاککردنەوەی وێستگە کارەباییەکانیان، بڕیارە لە سبەینێوە هەینی 16 ئابی 2019 لەکاتژمێر چواری بەیانییەوە کارەبای نیشتمانی ببڕێت کە لەوڵاتی ئێرانەوە دابین دەکرێت".
ئەو بە دوارۆژی راگەیاندووە "بۆ ئەو مەبەستە و لەبەر گەرمیی کەشوهەوای ناوچەکە، پێویستە هەموو مۆلیدە ئەهلییەکان بە بەردەوام کارەبا بدەنە هاووڵاتیان و هەر کەسێک کارەبا نەدات، سزای دەدەن".
ماوەی چەندین ساڵە خانەقین و ژمارەیەک ناوچەی عێراق لەوڵاتی ئێرانەوە کارەبای بۆ دابین دەکرێت و نزمیی ڤۆڵتێی ئەو کارەبایەش هەمیشە گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە.