به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ڕایگه‌یاند؛ دوای کۆتایی ھاتنی فەریزەی حەجی ئه‌مساڵ ڕۆژی شەممە ڕێكه‌وتی 2019/8/17 یەکەمین کاروانی حاجیان لەووڵاتی عەرەبستانی سعودیە به‌ره‌و کوردستان دەست پێدەکات کە بریتیە له 834 حاجی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره دەڵێت: گەشتی یەکەم کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شه‌ممه بەرێدەکەوێت و کاتژمێر ٨ی به‌یانی دەگاتە شاری سلێمانی كه ژماره‌یان 417 حاجییه.
ئاماژە گەشتی دووەم كه حاجیانی پارێزگای ھەولێر له خۆ ده‌گرێت، کاتژمێر 4ی عەسر بەرێدەکەوێت و کاتژمێر 6:30ی ئێواره دەگاتە فرۆکەخانەی ھەولێر و ژمارەیان 417)حاجییه.
گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت تاکو رۆژی 29ی ئاب سەرجەم حاجیان کە ژمارەیان 7132 حاجییە دەگەرێنەوە خاکی کورستانی ئازیز.