ریاڵ مەدرید هازاردی لە دەستدا

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەستێرەی یەکەمی ئیدن هازاردی لە دەستداو بەوهۆیەوە بەشداری ٤ هەفتەی داهاتووی یارییەکانی خولی ئیسپانیا ناکات.

یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە، هازارد لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا توشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە لە ئێستادا چارەسەری بۆکراوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا دوای پێکانی هازارد، ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکەن و بڵاویانکردووەتەوە، هازارد ٤ هەفتە لە یانەکەی دادەبڕێت.

پێشتریش ریاڵ مەدرید مارکۆ ئەسینسیۆوی بۆ ٨ مانگ لە دەستدابوو.



PM:07:04:16/08/2019