کرماشان: کوڕێک دایکی خۆی دەخنکێنێت

ئکوڕێکی تەمەن 20 ساڵان کە ئالودەی ماددەی هۆشبەرە دایکی خۆی دەخنکێنێت.

محەمەدرەزا ئامووی، جێگری فەرماندەی ئینتزامی پارێزگای كرماشان ڕاگەیاند" ئەو ئافرەتەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە تەمەنی نزیكەی 50  ساڵانە و بە دەستی كوڕە 20  ساڵانەكەی خنكێندراوە.

ئەو بەرپرسەی ئاشکراشیکردووە، بكووژ خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە و وتویەتی كە دایكی خۆی خنكاندووە، هاوکات تاوانبارەکە توشبووی مادە هۆشبەرەكانە و لەسەر ئەو بابەتە زۆر جار لەگەڵ دایكی كێشەی بووە و لە ئاكامدا دایكی خنكاندووە.


PM:07:53:18/08/2019