پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هەڵهاتوویەکیان لە هەولێر دەستگیرکردووە کە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، تیایدا هاتووە "تۆمه‌تبارێك له پارێزگای كه‌ركوك، كه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابووه‌وه به پێی مادده‌كانی (456، 443، 267)، رایكردبوو بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئابی 2019 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له راكردنی ئه‌م تۆمه‌تباره، تیمێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی موقه‌ده‌م سالار ساڵح ئه‌حمه‌د به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێك توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
راشیگه‌یاند "دواتر تۆمه‌تباره‌كه راده‌ستی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك كرایه‌وه و نێردراوه بۆ پارێزگای كه‌ركوك".