قایمقامیەت نوسینگەی سلێمانی دادەخات

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و بەكارهێنانی گۆشتی بەستوو بۆ قیمە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی دادەخات.

لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەدراوە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی پەلەوەری سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی  تایبەت بەفرۆشتنی (مریشك و ماسی و گۆشتی سور)ی بەستوو پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبووە و گۆشتی بەستوی بۆ قیمە بەكارهێناوە كەئەمەش رێگە پێدراونیه هەروەها بوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان (مشك و جرج) لە شوێنەكەدا هۆكارێكی ترە بۆ داخستنی شوێنەكە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكەش، لەشوێنەكەدا دەست بەسەر چل و هەشت كیلۆ گرام گۆشتی بەستوو لەگەڵ مەكینەیەكی گەورەی قیمەكردندا گیراوەو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا و لە ئێستاشدا بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی نوسینگەی سلێمانی دادەخرێت تا پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.




PM:03:17:19/08/2019