له‌ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەلە ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا له رێگای دێلێژه ڕوویدا، شۆفێرێك بووه قوربانی.
ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 20 ی ئابی 2019، لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی رادیۆی ترافیكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه رووداوێكی پێكدادان له نێوان دوو بارهه‌ڵگر له رێگای دێلێژه نزیك گوندی مه‌حمودیه روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، له ئه‌نجامی رووداوی پێكدادانی دوو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله كیاكه برینداربوو.