وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەرزی ATS دژە گوزاز (Anti-Tetanus) بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و فریاكەوتنەكان لەهەرێمی كوردستان دابینكراوە.
د. محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێم راگهیاند، دوای چەند مانگێك پێکوتەی ATS دژە گەزاز Anti-Tetanus بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان لە هەرێمی کوردستان دابینکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد"ئهو پێكوتهیه بهكاردێت بۆ نەخۆشانی بریندار وهك روداوی ھاتوچۆ، گوللــە، برینی ئاسن و بزمار، برینی قوڵ، برینهكانی دیکەی لهو شێوهیه".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ئاشكرا كرد، لەئێستادا سەرجەم نەخۆشخانەكان دەتوانن لە كۆگاكانی دەرمانی پارێزگاكان وەریبگرن.