مەرزی باشماخ روونکردنەوەی لەسەر ژمارەیەک " چاوچنۆک " دەدات

مەرزی باشماخ کە بەگەورەترین مەرزی هەرێم دادەنرێت لەگەل ئێران، روونکردنەوەیەک لەسەر ژمارەیەک شۆفێر دەدات کە رێگایان پێداون بەبێ گومرگ خواردن و پێداویستی بهێنن بۆ پێنجوێن، بەڵام بازرگانییان پێوەکردووە بۆ دەرەوەی شارەکە.

لەو روونکردنەوەیەدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، مەرزی باشمخا دەڵێن" وەك ئاگادارن ماوەی چەندساڵێكە لەژێر ڕۆشنایی و داوای بەڕێز (قائیمقامی پێنجوێن) و بەشێك لەخەڵكی پێنجوێن ، وەك كارئاسانی و ھاوكاری یەك بە دانیشتوانی قەزای پێنجوێن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕێگەپێدان و كارئاسانی بۆ بەشێك لەشۆفێران و بازرگانانی سنوری پێنجوێن كراوە كەبتوانن خواردەمەنی و سوتەمەنی و كەل و پەل و پێداویستی ڕۆژانە بەبێ ھیچ ڕسومات و گومرگێك لەئێرانەوە ھاوردە بكەن بەئامانجی خستنە بازاڕی پێنجوێن بۆ بەرژەوەندی و سودگەیاندن بە ھاوڵاتیانی پێنجوێن".

هەروەها هاتووە"ئەوەی جێگەی داخە ڕۆژانە بەشێك لەو شۆفێر و بازرگانانە لەچاوچنۆكی خۆیانەوە ئەم ھەلەیان دەقۆستەوەو بەناوی بازاڕی پێنجوێنەوە كەل وپەلەكانیان دەربازدەكرد و ڕاستەوخۆ دەیانگەیاندە بازاڕەكانی شارەكانی ترەوە".

دەقی روونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك بۆ دانیشتوانی سنووری قەزای پێنجوێن

وەك ئاگادارن ماوەی چەندساڵێكە لەژێر ڕۆشنایی و داوای بەڕێز (قائیمقامی پێنجوێن) و بەشێك لەخەڵكی پێنجوێن ، وەك كارئاسانی و ھاوكاری یەك بە دانیشتوانی قەزای پێنجوێن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕێگەپێدان و كارئاسانی بۆ بەشێك لەشۆفێران و بازرگانانی سنوری پێنجوێن كراوە كەبتوانن خواردەمەنی و سوتەمەنی و كەل و پەل و پێداویستی ڕۆژانە بەبێ ھیچ ڕسومات و گومرگێك لەئێرانەوە ھاوردە بكەن بەئامانجی خستنە بازاڕی پێنجوێن بۆ بەرژەوەندی و سودگەیاندن بە ھاوڵاتیانی پێنجوێن.

ئەوەی جێگەی داخە ڕۆژانە بەشێك لەو شۆفێر و بازرگانانە لەچاوچنۆكی خۆیانەوە ئەم ھەلەیان دەقۆستەوەو بەناوی بازاڕی پێنجوێنەوە كەل وپەلەكانیان دەربازدەكرد و ڕاستەوخۆ دەیانگەیاندە بازاڕەكانی شارەكانی ترەوە و بەھیچ شێوەیەك سوودی بەبازاڕی پێنجوێن نەدەگەیاند. ئەوەی زیاتر مایەی نیگەرانی یە ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبووینەوە و ڕێگریمان لێ دەكردن چونكە دەمانزانی بۆ كوێ دەچن بەڵام لە چەندین ڕێگەی جیاوازەوە تۆمەتیان بڵاودەكردەوە گوایە ئێمە ڕێگری دەكەین كاسبكارانی پێنجوێن و خەڵكەكەی بەگشتی سوود لەدەروازەی باشماخ ببینن.لەڕاستیدا ئەوەی ئێمە كردومانە تەنھا و تەنھا بۆ ڕێگری بوو لەداخڵ بوونی خواردەمەنی و كاڵای خراپ و تەنانەت كاری قاچاخچێتی بەناوی خەڵكی پێنجوێنەوە بۆ ئەمەش ڕۆژانە ئیجرائاتمان لەگەڵ چەندین شۆفێر و قاچاخچی كردووە.

بۆیە كاتی ئەوە ھاتووە بپرسین كە ئایا بەڕێز قائیمقامی پێنجوێن بەتایبەتی و خەڵكی پێنجوێن بەگشتی سەرەڕای داواكاری یان بۆ كارئاسانی و ڕێگەپێدان بۆیان ڕۆژانە چاودێری یان نەدەكردن؟! خەڵكەدڵسۆزەكەی پێنجوێن ئایا لەو ماوە درێژەدا كەدەبوو كاریگەری ھەبێ لەسەر دابەزاندنی نرخ لەبازاڕی پێنجوێن دا ھیچ دركتان بەوەكردووە كەكاریگەری ئەوتۆی ھەبووبێ؟! بۆیە بەداخەوە لەبری ئەوەی تۆمەتی ناڕاست بۆ ئێمە دروستبكەن دەبوو چاوێكیان لەسەر دەروازەی چوونەدەرەوەی پێنجوێن بەئاڕاستەی شارەكانی تری ھەرێم بوایە كەبۆچی خواردەمەنی و كەل و پەلێك بەناوی پێنجوێنەوە داخڵ بووە لەپێنجوێن لانادا؟! دەبێ بپرسن و بگەڕێن لەژێر خواردەمەنی یەوە كەل و پەلی قەدەغەكراو دەشاردرێتەوە چ ئامانجێكی لەپشتەوەیە؟! ھەربۆیە لێرەوە بەخەڵكی خۆشەویستی پێنجوێن و ھەموولایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەوەی ئێمە دەستمان پێكردووە ھەرگیز دەستبەرداری نابین چونكە تەنھا و تەنھا ئامانجمان خزمەت گەیاندنە بەھەموولایەك و بڕینی دەستی دز و قاچاخچی و بازرگان و شۆفێری چاوچنۆكە لەناو دەروازەی باشماخ و ھیچ باكممان نیە لەپاشملە چیمان پێ دەگوترێ لەبەرئەوەی كاری دروست و ڕێگەڕاستەكەی خۆمان بەھیچ چاوچنۆكێك چەوت ناكەینەوە.ھەروەك داواكارین خەڵكی دڵسۆزی پێنجوێن خۆیان ڕێگەنەدەن ھیچ كەسانێكی قاچاخچی و بازرگان و شۆفێرێكی چاوچنۆك بەناوی ئەوانەوە فرتوفێڵ ئەنجامبدەن.

ھاوپێچ وێنەی دوو لەو ئۆتۆمبێلانە وەك بەڵگەیەكی بچووك كە بەناوی پێنجوێنەوە خواردەمەنی و كەلوپەل دەھێنن جگەلەوەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی پێنجوێن _ سلێمانی دەستگیرمان كردوونەتەوە بەڵكو خۆراك و كاڵای خراپ و بێ كوالێتیشیان باركردبوو.

بەھیوای ھاوكاری ھەمولا یك بەمەبەستی سوودگەیاندن و خزمەتی گشتی.



PM:10:09:20/08/2019