لەیلا گۆڤەن داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێم دەکات

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە دوای ئەوەی ڕێگری لێکرا بۆ چالاکی ناڕەزایی بچێتە بەردەم شارەوانی گەورەی ئامەد، لە ڕێگەی میدیاکانەوە داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد ئیرادەیان یەکبخەن.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاوڵاتیانی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، دژی بڕیاری داننی قەیوم لەجێگەی سەرۆک شارەوانیە کوردەکانی ئامەد، وان و مێردین، چالاکی دانیشتنیان لەسەر شەقام ئەنجامدا.

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی "کەجەدە" لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، گەلی کورد هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەکانی بە بەرخۆدان بەدەستهێناوە و وتیشی "لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێککەوتنی نێوان کورد پێشبخرێت".

 داواشی لە گەلی کورد کرد کە هەر شتێک لە لایەن تورکیاوە بکرێت موخاتبی کاری ئێمە کوردانن، کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون سەپاندنی قەیومەکانیش گورزێکە، بۆیە لە دژی ئەوە ئێمە داوا دەکەین هەموو ڕۆژێک چالاکی و بەرخۆدان بکەن بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری بێت.

لەیلا گوڤەن، داواشی لە کوردان و گەلانی تورکیا کرد هەموو ڕۆژێک چالاکی و بەرخۆدان بکەن، هاوکات داوایەکیشی ئاڕاستە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و دەڵێت "وەرن ئیرادەمان یەکبخەین".



PM:05:39:21/08/2019