ئاگاداریەک بۆ هاوڵاتیان لەبارەی پڕکردنەوەی کارتی نیشتیمانی بە ئۆنلاین

بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستانڕایدەگەیەنێت،ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی کارتی نیشتمانی بە شێوەی ئۆنڵاین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا،  کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، هاوڵاتیان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرمی کارتی نیشتمانی بەشێوەی ئۆنلاین ئاگادار دەکاتەوە و کە لە ئێستادا دەتوانن بەشێوەی (ئۆنلاین) راستەوخۆ لە رێگای ئەم لینکەوە www.nid-moi.gov.iq له‌سـه‌ر كۆمپیته‌ر لە ماڵی خۆت فۆڕمـی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پربكه‌یته‌وه‌ و بیبه‌یت بۆ فه‌رمانگه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامەڵەی پێ بکەیت.

ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم ئاماژە بەوەشکردووە، "بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ دەبێت به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له‌ کۆمپیته‌ره‌که‌ت هه‌بێت یان، له‌ گوگل داونلۆندی بکەیت بۆ ئه‌وه‌ی بارکۆدی فۆرمه‌که بخوێنێته‌وه‌".

هاوکات، دەبێت هەموو هاووڵاتییەكی هەرێم ببێتە خاوەن كارتی نیشتمانی خۆی، كە بەپێی یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2016ی عیراق، بەڵگەنامەی فەرمی هەموو هاووڵاتییەكی عیراقە.



AM:09:27:23/08/2019