چەند ئەندامێکی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکران

پۆلیسی توركیا لەشاری ئیستەنبۆڵ و ژمارەیەك كادیری هەدەپەی دەستگیركرد ئەوەش دوای زنجیرە دەستگیرکردنەکان لە ئامەد و مێردین و وان و چەند شارێکی دیکە.

شەوی ڕابردوو پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر ماڵی هاوسەرۆكانی هەدەپە لە ناوچەكانی پەندیك، بایرام پاشاو بەشیكتاشی شاری ئیستەنبوڵ.

بەپێی زانیارییەكان، لەو هێرشەدا هاوسەرۆكانی هەدەپەی پەندیك و بایرام پاشا دەستگیركراون، بەڵام هاوسەرۆكی هەدەپەی بەشیكتاش، چونكە لە ماڵ نەبووە دەستگیر نەكراوە.

بەپێی زانیارییەكان لەو هێرشەدا پۆلیسی توركیا هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ئیستەنبۆڵ و ژمارەیەك كادیری دەستگیركردوون.


PM:01:32:23/08/2019