پۆتن داوای وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکات

سەرۆکی ڕوسیا فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری و دەزگاکانی دیکەی حکومەتی ڕوسیا کرد شیکارییەک بکەن بۆ ئەو مەترسییەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئەمەریکا هەیەتی و خۆیان ئامادە بکەن بۆ وەڵامدانەوەیەکی هاوشێوە.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا وتی ڕوسیا دەستە وەستان ناوەستێت و هەواڵی بڵاوکردنەوەی موشەکی نوێ لە ناوچەی ئاسیا و دەریای هێمن لەلایەن ئەمەریکاوە " کاردەکاتە سەر بەرژەوەندییە سەرەکییەکان بەهۆی ئەوەی کە زۆر نزیکن لە سنووری ڕوسیاوە".

وتیشی " وەکو دەزانن هەرگیز وەڵاممان نەداوەتەوە و نامانەوێت و ناچینە ناو پێشبڕکێی خۆپڕچەککردنەوەوە".


PM:02:47:23/08/2019