ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کەرکوکەوە هۆشداری دەدات

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داواى لە هێزە کوردیەکان کرد خۆیان بۆ دوو ڕووداوى گەورە لەکەرکوک ئامادە بکەن و  دەشڵێت: گەر کورد خۆى بۆ هەڵبژاردن ئامادە نەکات، ئەوا دەرئەنجامێکى مەترسیدارى بۆى دەبێت.

خالد شوانى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان به‌ "دەنگى ئەمەریکا"ی راگه‌یاندووه‌ بەو پێیەى هەوڵى گەورە بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى شارەکە لە ئارادایە، دەبێت ئەوەى کەرکوکیە و لە تۆمارى ساڵى 57 دا ناوى تۆماکراوە، ئەوانە لە سەرژمێرى ساڵى داهاتوودا تۆمار بکرێن، کورد غەیرى ئەمە قەبوڵ نەکات وتیشی: ئەنجامدانى سەرژمێرى لە ئێستادا بە زەرەرى کورد تەواو دەبێت، چونکە ئاوارەیەکى زۆر هێنراوەتە کەرکوک كه‌ ئەمە زیانى گەورە بە پێکهاتە ڕەسەنەکانى کەرکوک دەگەیەنێت.

له‌باره‌ی دانانی پارێزگارێکى کورده بۆ کەرکوک دەڵێت "لیژنە پێکهێنراوەکەى یەکێتى و پارتى پرۆژەیەکى سیاسی نوسیوەتەوە، کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانى ناو لیستى برایەتى کراوە، پەیوەندى بەعەرەب و تورکمانیشەوە کراوە و بەم نزیکانە کۆدەبینەوە."


PM:05:49:23/08/2019