گوندێکی سنوری داقوق هاوەنباران کراو شەش کەس کوژران

گوندێکی نزیک داقووق هاوەنباران کرا، لە ئەنجامدا چەند گەنجێک کوژران، کە دەگوترێت چەکداری حەشدی شەعبی بوون. 

ئاژانسەکان باسلەوە دەکەن، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە یاریگایەکی قەزای داقوق، ژمارەیەک هاوڵاتی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دراونەتە بەر دەستڕێژی گوولـلە.

بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکانی داقووق بەهۆی ئەو هێرشەوە شەش کوژراو و ژمارەیەک بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی داقووق کە کوژراوەکان چەكدارانی حەشدی شەعبین.

هاوکات هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنەکە و پشتێنەی ئەمنییان درووستکردووە، لەکاتی گەیشتنی هێزەکەش دەنگی تەقەیەکی زۆری هەڕەمەکی بە ئاراستەی ئەو چەکدارانە کراوە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.





AM:09:50:25/08/2019